Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:17

له‌پریمه‌رلیگدا تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئێڤه‌رتۆن تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری یازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی تۆتنهام له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆلی بی به‌رامبه‌ر.
یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای تۆتنهام هۆتسبێر به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاو نۆ ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تۆتنهام هه‌ژمار كردو هاری كین گۆلكارو ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كردو گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد كه‌ هاوكات گۆلی نۆیه‌می یاریزانه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ خوله‌كه‌ تۆماری بكات .
له‌ خوله‌كی هه‌شتاو شه‌شیش هۆجبێرگ گۆلی دووه‌می بۆ سپێرز تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و یانه‌ی تۆتنهام حه‌وته‌ بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی بیستو سێ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنیش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به‌ ده‌ خال له‌ پله‌ی چوارده‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .
     

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.