Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:15

له‌خولی ئیتاڵیادا یۆڤنتۆس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆرینۆ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری ده‌یه‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیاو له‌ یاری دێربی شاری تۆرینۆ هه‌ردوو یانه‌ی تۆرینۆ و یۆڤنتۆس رووبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا خانمه‌ پیره‌كه‌ دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.

له‌ گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له‌م گێمه‌ هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا.
 له‌ گێمی دووه‌میش یاریزانان چه‌ند جارێك گه‌یشتنه‌ سه‌ر گۆلی یه‌كتری تا له‌ خوله‌كی حه‌فتاو چوار یاریزانی سربی دۆشان ڤلاهۆڤیج گۆلی یه‌كه‌می له‌ سوودی خانمه‌ پیره‌كه‌ تۆمار كرد كه‌ هاوكات گۆلی شه‌شه‌می یاریزانه‌كه‌ له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ تۆماری بكات و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می گۆلكارانی خوله‌كه‌ دێت . 
دوای ئه‌م گۆله‌ش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكی به‌خۆوه‌ نه‌بینی و یۆڤنتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ تۆمار كردو به‌ شازده‌ خال سه‌ركه‌وت بۆ پلی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی تۆرینۆش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به‌ یازده‌ خال له‌ پله‌ی یازده‌م ریزبه‌ندی یانه‌كان مایه‌وه‌ .
 
   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.