Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:22

ژمارەیەك پرۆژەی دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%

لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام جێبەجێكران و ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش کەوتنە بواری جێبەجێکردن و دەرخستەش بۆ چەندین پرۆژەی دیكە ئامادە كراوە.
پڕۆژەکان بریتین لە پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ٣٠م لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی لە تەنیشت شووقەکانی نەورۆز ستی بە گوژمەی ٤٤٠،٤٨١،٠٠ دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا كە بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت. پرۆژەی قەشتکردن و قیڕتاوکردنی شەقام لە گەڕەکی گڵکەند بە گوژمەی ٢١٩،٧٥٠،٠٠٠ دینار لەسەر ڕێژەی ٪١٥ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانی و لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت. پرۆژەی ڕاخستنی چینی ستایبلایزەر بۆ سێ شەقام لە گەڕەکی قەتەوی بە گوژمەی ٥٩،٠٠٠،٠٠٠ دینار لەسەر ڕێژەی ٪١٥ ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانی لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ٢٠م تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی زیلان لە كەرتی پێنجی حەسارۆک و قیرتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاری پێنجی حسارۆک و قیڕتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل پێش پارکی پێشمەرگە بە گوژمەی ٣٢٩،٠٠١،٠٠٠ دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و لە ماوەی ١٥٠ ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و دەرخستەش بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادە كراوە و لە داهاتوودا کاریان لەسەر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.