خواردنی گیا سه‌وزه‌كان به‌گشتی سوودی زۆر ی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه بۆ ئه‌گه‌ر بكرێت له هه‌موو ژه‌مێك دا له سه‌فره‌ی نان خوارد ن بوونی هه‌بێت، یه‌كێك له سه‌وزانه ، بیبه‌ری شیرینی سه‌وزه، كه‌سوود بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، له باره‌ییه‌وه " د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك " حه‌وت خاڵی گرنگی ده‌خاته ڕوو كه بریتین له :
1. به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و ڕێگری كردن له كه‌مخوێنی و كه‌می مادده‌ی ئاسن، بێجگه له بوونی بڕێكی زۆر له مادده‌ی ئاسن، ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سی كه یارمه‌تی باشتر‌و زیاتر هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن ده‌دات.
2. به‌هێزكردنی ته‌ندروستی چاوو ڕێگه‌گرتن له نه‌خۆشیه‌كانی چاو وه‌ك ئاوی سپی و كێشه‌كانی تۆڕی چاو.
3. پاراستن و گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له له ناو سكی دایكدا، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به فۆلیك ئه‌سید.
4. بژارده‌یه‌كی باشه بۆ دابه‌زینی كێش له كاتی ڕێجیمدا، چونكه بڕێكی كه‌م كالۆری تێدایه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاو‌و مادده ڕیشاڵیه‌كان و مادده دژه ئۆكسانه‌كان.
5. چاڵاك كردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ڕێگری كردن له كێشه‌كانی هه‌رس وه‌ك دڵ تێكه‌ڵ هاتن، ئاوسانی سك، غازاتی زۆر، قه‌بزی.
6. پاراستنی ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی ده‌مارو مێشك و به‌هێز كردنی یاده‌وه‌ری و توانای فێر بوون.
7. پاراستن و به‌هێزكردنی ته‌ندروستی پێست و جوان كردنی ڕوخسار، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به بیتاكارۆتین و ڤیتامین سی و دژه ئۆكسانه‌كان و ڕێگری كردن له وه‌رینی مووه‌كانی قژ، هه‌روه‌ها خۆپاراستن له وشك بوونه‌وه‌ی پێست.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.