Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:28

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیيەکان: بەداخەوە لایەنێکی کوردی خیانەتی لە نەتەوە و نیشتیمانی خۆی کرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر رووداوەکانی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر تێدەپەڕێت و لە ئەنجامی ئەو خیانەتە کورد 51%ی خاکی باشووری کوردستانی لەدەستدا و چالاکوانێکی کەرکووکیش دەڵێ، لەدوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر 35 ھەزار خێزانی عەرەبی شۆڤێنی ھاتوونەتە کەرکووک.

لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 بەھۆی خیانەتی بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتیی ھێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا کورد 51%ی خاکی باشووری کوردستانی لە دەستدا.

لەمبارەشەوە، جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان لەپەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە 16ی ئۆکتۆبەردا کورد بە دەستی کورد شار بەدەرکراوە و بەداخەوە لایەنێکی کوردی بووە ھۆی رێککەوتن و خیانەتی لە نەتەوە و نیشتیمانی خۆی کرد و لە ئەنجامدا 51%ی خاکی باشووری کوردستانمان لەدەستدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.