Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:31

كەسێك خاك بفرۆشێت هەموو شتێك دەفرۆشێت و لەخیانەت كردن بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

دیاری حوسێن، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كەركووك-گەرمیان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر كێشە و ئازارەكانی ئەو ناوچانە تەواونابن و كاریگەری لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستانیش هەیە و پێی دڵگرانن، چونكە خەڵك تازە تامی ئازادی دەكرد لەو ناوچانە و پێشمەرگەیان لەگەڵدابوو پارێزگاریان لێ دەكرا لەپرێك كۆمەڵە خەڵكێكی خائین هاتن بەشێوەیەك لە شێوەكان ئەو ناوچانەیان ڕادەستی حەشدی شەعبی كرد، لەوكاتەوە كە ماوەی پێنج ساڵە خەڵك بەو ئازارە دەناڵێنن، بۆیە لە واقیعدا خەڵكی كەركووك لە ئازارێكی گەورە دەژین و چاوەرێی ئەوە دەكەن جارێكی دیكە ئەو ئازادیەیان بۆ بگەڕێتەوە.
هەروەها گوتیشی: ئەو خیانەتكارانە ئێستا هەركاتێك بۆیان برەخسێت خیانەتی دیكەش دەكەن، چونكە ئەوانە لەخیانەت ڕاهاتوون و ئەمە راستیەكە و دروست بەو شێوەیە، بۆیە كەسێك خاك بفرۆشێت هەموو شتێك دەفرۆشێت و لەخیانەت كردن بەردەوام دەبێت، بۆیە گرنگە پەرلەمانی كوردستان یاسایەك دەربكات ئەوانەی خیانەت بەرامبەر خاك و نیشتیمان دەكەن ئەمانە سزای خۆیان وەربگرن، چونكە بەدرێژایی مێژوو ئەوانەی خیانەت دەكەن و رۆڵەی كورد دەكوژن بەئازادی لێی دەرباز دەبێت، بۆیە پێویستە پەرلەمانی كوردستان و لەسەرووی هەمووان كوتلەی پارتی پێداگیری بكات ئەو یاسایە دەربكرێت بۆ ئەوەی كەسی دیكە غیرەتی ئەوەی نەبێت بەئازادی خیانەت بكات و لێی دەرباز بێت.
هەروەها دیاری حوسێن گوتیشی: تەعریب بەردەوامە و بەردەوام پسوولەی خۆراكی شوێنەكانی دیكە بۆ كەركووك دەگوازرێنەوە ئەوانەی عەرەبی هاوردەن و هیچ كاتێك هێندەی ئەم پێنج ساڵە تەعریب نەكراوە، بەتایبەت لە پارێزگای كەركووك.
جێگای ئاماژەیە لە16ی ئۆكتۆبەری 2017دا بەڕێككەوتنێكی ژێربەژێری سەرۆكی ئێستای یەكێتی و بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی، نیوەی خاكی كوردستان بەكەركوكیشەوە تەسلیمی نەیارانی گەلی كوردستان كرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.