Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 14:33

ناڕەزایەتییەكان سەرەتای كۆتایی ڕژێمی تارانە 

کوردستان TV
100%

ناڕەزایەتییەكانی ئێستا لەڕووی قەبارەوە زۆر گەورەترن و زۆر زیاتریان خایاندووە لەوەی پێشتر وڵاتەكە بەخۆیەوە بینیوە.
یەكەم پریشكی ناڕەزایەتییەكانی ئەم دواییانە لە ناوچە جۆربەجۆرەكانی ئێران لە یەكێك لە ڕۆژە سەرەتاییەكانی پایز لە تارانی پایتەختی ئێران دەستیپێكرد، كاتێك پۆلیسی ئەخلاق كچە كوردێكی 22 ساڵیان بەناوی ژینا ئەمینی دەستبەسەر كرد و بەهۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.
لە بارەی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكانەوە كۆرنێلیۆس ئەدەبەهر، توێژەر لە كارنێگی ئەورووپا پێیوایە كە ناڕەزایەتییەكانی ئێستا ڕەنگە نوێنەرایەتی "سەرەتای كۆتایی كۆماری ئیسلامی" بكەن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو كارە بكەن، پێویستیان بە بەردەوامبوون و دۆزینەوەی پێكهاتەیەكی ڕێبەری لە جۆرێك لە جۆرەكان هەیە.
هەروەها سەنتەری سوفان كە بنكەكەی لە ئەمریكایە، لە توێژینەوەیەكدا رایگەیاندووە، سەرهەڵدانەكە وەك وەڵامێك بۆ سنوورداركردنی جلوبەرگ و رەفتاری ئافرەتان لە شوێنە گشتییەكاندا دەستیپێكردووە، بەڵام پەرەی سەند بۆ هەڵمەتێك بۆ رووخاندنی "رژێم"ی ئێران .
هاوكات شادی سەدر، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی داد بۆ ئێران كە بنكەكەی لە بەریتانیایە، دەڵێت: خۆپیشاندەران بە داواكردنی گۆڕانكاری ڕاستەقینە گوتاری باڵادەستیان گۆڕیوە، ئەوان بە تەواوی سیستەمی سیاسی دەڵێن: نەخێر.
بە بڕوای ئەو، ناڕەزایەتییەكانی ئێستا لەڕووی قەبارەوە زۆر گەورەترن و زۆر درێژتریان خایاندووە لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2019 .
هەروەها رێهام ئێل وێندی، پرۆفیسۆری قوتابخانەی ئابووری لەندەن دەڵێت: كاتی ئەوە هاتووە بیر لە كۆماری دوای ئیسلامی بكرێتەوە، چونكە چاكسازی چیتر مومكین نییە.
هەروەها بەپێی راپۆرتی رێكخراوی "لێبوردنی نێودەوڵەتی"، خۆپیشاندەران رووبەڕووی سەركوتكردنی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران دەبنەوەو لە ماوەی چەند هەفتەی رابردووشدا دەیان خۆپیشاندەر، ناڕازی، چالاكوانی دیار، رۆژنامەنووس، پارێزەر و تەنانەت وەرزشوان دەستگیركراون و تا ئێستاش زۆربەیان دەستبەسەرن.
ژێدەر/ عەرەبییە
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.