Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:18

مانچسته‌رسیتی گرێبه‌ستی فیل فۆدێنی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ی تا هاوینی ساڵی 2027 درێژكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی فیل فۆدێنی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوحه‌وت درێژكرده‌وه‌.
 گرێبه‌ستی پێشووی یاریزانه‌كه‌ش له‌ حوزه‌یرانی ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار ته‌واوده‌بوو، فۆدێن له‌ ئه‌كادیمیای مان سیتی پێگه‌یشتووه‌و ماوه‌ی چوار وه‌رزه‌ له‌ تیپی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه‌و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی یاری ده‌كات و له‌م ماوه‌یه‌دا یازده‌ نازناوی له‌ ڕیزی سیتیزێنز به‌ده‌ستهێناوه‌، فۆدێن خۆشحاڵی خۆی به‌ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تپه‌كه‌ی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ منداڵیه‌وه‌ مانچسته‌رسیتی خۆشده‌وێت و ئێستاش نازانێت به‌ چ وشه‌یه‌ك هه‌ستی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی له‌ ڕیزی ئه‌م یانه‌یه‌ بۆ پێنج وه‌رزه‌ی دیكه‌ ده‌رببڕێت.
 فۆدێن ئاشكراشی كرد كه‌ به‌هۆی ڕێنماییه‌كانی گواردیۆلاو تیمی ڕاهێنه‌ران تواناكانی له‌ ناو یاریگا به‌رزبۆته‌وه‌و هه‌ست ده‌كات هێشتان پێویستی به‌ فێربوونه‌و ئاره‌زووی بردنه‌وه‌ی نازناوی دیكه‌ له‌ ڕیزی یانه‌كه‌ی ده‌كات، فۆدێنی ته‌مه‌ن بیستودوو ساڵ كۆڵه‌گه‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی مان سیتیه‌ كه‌ له‌ كۆی سێزده‌ یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی تیپه‌كه‌ی حه‌وت گۆڵی تۆماركردووه‌ .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.