Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:14

كونسوڵى ڕووسيا: په‌ره‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى نوێى ڕووسيا كرد
کوردستان TV
100%

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2022/10/16 له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌  ماكسيم ڕوبين كونسوڵى گشتيى نوێى ڕووسيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ برده‌وان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسيا ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌  كونسولى گشتيى نوێى ڕووسيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و ئاماژه‌ى به‌ په‌يوه‌ندييه‌ دێرينه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕووسيا كرد و هيواى خواست به‌ پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بتوانێت په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا به‌ره‌وپێش ببات.

له‌ ديداره‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ كران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.