Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:29

ئێران 5 قوتابی كورد به‌تۆمه‌تی به‌شدارییان له‌خۆپیشاندانه‌كان ده‌ڕفێنێت

کوردستان TV
100%


لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج قوتابی لە شاری سەوڵاوا بە ناوه‌كانی پەروا حوسێنی، شنیا حوسێنی، ئەشکان ئیبراهیمی، ئاریا مورادی و موبین مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە، 12 ی 10 ی 2022، هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەی کچانەی "سومەیە" و بە دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر هەڕەشەیان لە قوتابییەکان کردووە و دوو کچی لاوی تەمەن 17 ساڵیان بە نێوەکانی پەروا حوسێنیی و شنیا حوسێنی ڕفاندووە.


هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، 13 ى 10 ى 2022 سێ قوتابی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ قوتابخانەی "کازمی"  له‌ سەوڵاوا بە ناوه‌كانی "ئەشکان ئیبراهیمی، ئاریا مورادی و موبین مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، کە گوایە ئەم پێنج قوتابییە بە هۆی دروشم نووسین لە قوتابخانەدا دەستبەسەرکراون.


موبین مورادی ڕۆژی سێشەممە و دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران ئازادکراوە. ناوبراو لە کاتی دەستبەس

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.