Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:11

لە رووداوەكەی شەوی رابردووی ئێران 4 بەندكراو كوژران و 61ی دیكەش ‌بریندار بوون

کوردستان TV
100%

دەزگای قەزایی ئێران ڕۆژی یەكشەممە لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕایگەیاندووە، ئەو ئاگرەی شەوی شەممە لە بەندیخانەی ئێڤین لە تاران كەوتەوە، گیان لەدەستدانی چوار بەندكراوی لێكەوتەوە و 61 كەسی دیكەش بریندار بوون.
پێگەی میزان ئۆنلاین ئاماژەی بەوەشكردووە، چوار زیندانی بەهۆی هەڵمژینی دووكەڵی ئاگرەكەوە گیانیان لەدەستداوە، 61 كەسیش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشكردووە، چوار لە بریندارەكان بارودۆخیان سەختە.
شەوی رابردوو نائارامی لەنێو زیندانی ئێڤین دروست بوو و ئاگر لە یەكێك لە بەشەكانی كەوتەوە. نائارامییەكە لەم زیندانەدا ڕوویداوە كە دیارترین زیندانە لە ئێراندا، زیندانەكە لە بناری گردەكان لە لێواری باكووری تاران هەڵكەوتووە و سزادراوانی تاوانبار و دەستبەسەركراوانی سیاسی لەخۆدەگرێت .
ئەو زیندانە زیاتر ئەو گیراوانەی تێدایە كە ڕووبەڕووی تۆمەتی ئەمنی دەبنەوە، لەنێویاندا ئەو ئێرانیانەی كە دوو ڕەگەزنامەیان هەیە.
هەروەها ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ یەكشەممە هۆشدارییان دا كە ژیانی زیندانیان لە زیندانی ئێڤین لە مەترسیدایە.
لە پاشخانی ئاگركەوتنەوەكەی ناو زیندانەكەدا، گرووپی "مافی مرۆڤ لە ئێران" كە بنكەكەی لە ئۆسلۆیە، ڕایگەیاندووە كە ژیانی هەر زیندانییەكی سیاسی یان زیندانییەكی ئاسایی لە مەترسییەكی گەورەدایە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.