Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:26

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانییەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لەمەودوا پێویست ناکات سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن بۆ کرێی کارەبا، پڕۆسەکە لەبەردەم ماڵاندا ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: ‎ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی 10ـی 2022 لەناو شاری سلێمانی پڕۆسەی وەرگرتنی پارەی کارەبا لەلایەن ژمێرکارەکان (عداد) ڕاستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستی پێ کرد و تەنیا بڕی پارەی کارەبای بەکارهاتوو وەردەگیرێت بۆ ئەو ماوەیەی کە لە پسولەکەدا دیاری کراوە.

ڕاشیگەیاند: بڕی قەرزیش کە لای هاوبەشانی کارەبا ماوەتەوە و نەدراوە (پۆلی ماڵان) ئێستا ڕادەگیرێت، لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (کارمەندی عداد).

‎ئاماژەی بەوەش دا کە بۆیە داواكارین لەهاووڵاتییان كە هاوكارێكی باشی ئەم پڕۆسەیە بن كە هەم بە سوودی گشتی و كەسیی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاووڵاتییان بەشێک لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى پارەى كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.