Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:35

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كرد

کوردستان TV
100%

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق نوێترین ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی كرد سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی توانای یاریزانه‌ ته‌مه‌ن جیاوازه‌كانی عێراق.

وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق له‌ شاری مه‌دریدی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هه‌ردوولا باسیان له‌ بابه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانی یاریزانه‌ ته‌مه‌ن جیاوازه‌كان كردووه‌، دواتریش ڕێككه‌وتنیان كردووه‌ كه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی توانای یاریزانه‌ ته‌مه‌ن جیاوازه‌كانی عێراق بكات.

عه‌دنان ده‌رجال به‌ یاوه‌ری شاندێكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ ئه‌وروپایه‌ بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رێكی ئه‌وروپی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌میش له‌ شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كلاسیكۆ له‌نێوان ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌، چاوی به‌ خوان لاپۆرتا كه‌وتووه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.