Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:22

پلاسخارت: پشتگیری پێكهێنانی حكوومه‌تێك ده‌كه‌ین خواستی هه‌موو پێكهاته‌كان عێراق بهێنێته‌ دی

کوردستان TV
100%

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پشتگیری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی دووپات كرده‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كه‌ خواسته‌كانی گه‌لی عێراق به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ بهێنێته‌ دی.

نووسینگه‌ی سوودانی بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پێشوازی له‌ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كردووه‌ و هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی سیاسی وڵات كردووه‌.

هه‌ردوولا هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و میكانیزمه‌كانی سیسته‌می دیموكراسی له‌ عێراق كردۆته‌وه‌.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ حكوومه‌تی نوێدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیاتر تیشك بخه‌نه ‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.‌

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: له‌ حكوومه‌تی نوێدا زیاتر گوێ له‌ ده‌نگی گه‌نجان ده‌گرن و بابه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها كاریش له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق.

له‌به‌رامبه‌ریشدا پلاسخارت جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تێك ده‌كات كه‌ خواسته‌كانی گه‌لی عێراق به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ بهێنێته‌ دی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.