نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 16ـی 10ـی 2022 له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ موه‌فه‌ق شێخ شه‌هاب سورچى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شێخ ديفاع سورچى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو شێخ شه‌هاب سورچى، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكاریان كرد.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هيواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه ئه‌وانيش به ناوى خۆيان و خانهوادهکەیانەوە، بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، سوپاس و پێزانينيان بۆ نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.