Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:35

شارەزایەکی کەشناسی: وشەکەساڵی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، کۆتایی بە وشکەساڵی دێت، پێشبینی و گۆڕانکاریەکان دڵخۆشکەرن لەبارەی وەرزی بارانبارینمان لە زستان و بەھاردا.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: ئاستی بارانبارینی ھاوینی ئەمساڵ 2022 لە وڵاتانی نیمچە دوورگەی عەرەبی و ناوەڕاست و باشووری وڵاتی ئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاتر بووە بەراورد بە تێکڕای ناوەندی بارانبارینی مانگەکانی وەرزی ھاوین لە 40 ساڵ زیاتری ڕابردوودا.

ڕاشیگەیاند: لە ماوەکانی وەرزی ھاویندا بینیمان لافاو و بارانێکی زۆر ئەم ناوچانەی دەگرتەوە بەھۆی کاریگەری بەھێزی ئەو بارستە ھەوا شێدارانەی لە ھیندستان و دەریایی عەرەبەوە دەھاتن.

 ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکەش کۆتایی بە وشکەساڵی دێت و بارانبارینی باش ناوچەکانمان دەگرێتەوە پێشبینی و گۆڕانکاریەکانیش دڵخۆشکەرن سەبارەت بە وەرزی بارانبارینمان لە زستان و بەھاردا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.