گۆڤاری گلۆبال فاینانس بۆ ئهمساڵ بانكی مەنسور بۆ وەبەرهێنان (MBI) كە سەر بە گرووپی بانكی نیشتمانی قەتەرییه، به باشترین بانك هەڵبژارد و خەڵاتی باشترین بانكی ئهمساڵی لە عێراق پێ دا.
بانكی مەنسوور بۆ وەبەرهێنان یەكەم بانكه لە عێراق كە كارتی بایۆمەتری و كارتی پارەدانی بێ بەركەوتنی داهێنەرانەی دەركرد.
خەڵاتەكانی گلۆبال فاینانس خاوەن مێژوویەكی ورد و خاوێنه و بۆتە پێوەرێكی باوەڕپێكراو بۆ كۆمەڵگەی دارایی و بازرگانی جیهان.
بانكی مەنسوور بۆ وەبەرهێنان هاوبەشە لەگەڵ چەندین كۆمپانیای جیهانی بۆ پارەدان وەك ماستەركارد و وێسترن یونیون و سویفت بۆ ئەوەی بەشداربووانی لە خزمەتگوزارییەكی دڵنیایی و كاریگەر لە حەواڵەكردنی ناوخۆ و دەرەوە بێبەش نەكات.
بانكی مەنسور بۆ وەبەرهێنان سووره لەسەر بەردەوامبوونی لە خزمەتگوزارییە پارێزراوەكان بە هەموو پێوەرەكانی دڵنیایی بە ئەزموونە بانكەكانی بە پاڵپشتی گەورە و بەردەوامی بانكی عێراقی كە دەبێتە بەشێك لە هۆكاری گەشەكردنی بەرزی ئابووری عێراق كە هاوتەریبە لەگەڵ بنەما راستەكان و یاسا بەركارەكان لە عێراقدا.
ئەم رێزلێنانەی بانكی مهنسوور، دەرئەنجامی ئاستی گشتی بانكەكە و ئەو هەوڵانەی كە داویەتی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە كاتی جێبەجێكردنی قۆناخی گۆڕانكارییەكان، هەروەها وهك رێزلێنانێكه بۆ براندە جیهانییەكەی بانك و ئەو خزمەتگوزارییە بانكییانەی كە پێشكەشی كۆمپانیاكان دەكات لەگەڵ بوونی ژێرخانێكی بەهێز و ئەزموونی فراوانی لە بواری بانكیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.