Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:23

هەرێمی کوردستان وێڕای پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ؛ بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوە دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئەمڕۆ یەکشەممە  16ـی 10ـی 2022 سەردانی کارگەی داسی کرد کە گەورەترین کارگەیە لە تەواوی کوردستان و عێراق، وێڕای پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوە دەکات.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی خۆراکدا پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی لە سێکتەری پیشەسازی خۆراکدا لە ناوچەی  پیرداودی سنووری هەولێر بەسەرکردەوە.

سەبارەت بە کارگەی داس، دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: بە گەورەترین کارگە لە کوردستان و عێراق دادەنرێت لە بواری پیشەسازی خۆراکدا، وێڕای پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ هاوکات هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: بەرهەمی کارگەکە 100% بەرهەمی ناوخۆی جوتیارانی هەرێمی کوردستانە و 75% هەلی کاری بۆ کرێکارانی ناوخۆی هەرێم و 25% بۆ کرێکارانی پارچەکانی دیکەی کوردستان ڕەخساندووە.

ڕۆژی جیھانی خۆراک ڕۆژێکی نێودەوڵەتیە ھەموو ساڵێک لە 16ـی ئۆکتۆبەر یاد دەکرێتەوە کە یادەکە ھاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1945، لەو ڕۆژەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوەکانـی دیکەی پەیوەندیدار بە نەھێشتنی برسیەتی و ئاسایشی خۆراکەوە چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت لەو سۆنگەیەوە سەرۆکی دەستەی وەبەرھـێنان یەکێک لەو پڕۆژانەی بەسەرکردەوە کە مۆڵەتی وەبەرھـێنان لە سێکتەری پیشەسازی خۆراکدا لە دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.