Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:38

ریال مه‌درید له‌ لووتكه‌ی كلاسیكۆدا شكستی به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هێنا

کوردستان TV
100%

یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی كلاسیكۆی زه‌وی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتاهێنا و ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می یانه‌كانی خولی ئیسپانیای له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ركابه‌ری وه‌رگرته‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ یاریی كلاسیكۆی گه‌ڕی 9ی خولی پله‌ یه‌كی ئیسپانیا له‌نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد.

له‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی ریال مه‌دریدی خاوه‌ن یاریگه‌ توانی 2 گۆڵ له‌ ڕێگه‌ی یاریزانان كه‌ریم به‌نزیما له‌ خوله‌كی 12 و ڤالڤێردی له‌ خوله‌كی 35 تۆمار بكات.

له‌ گێمی دووه‌میشدا چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌ندێ گۆڕانكاری له‌ تیپه‌كه‌یدا كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ به‌ده‌ستبێنێته‌وه‌، تا له‌ خوله‌كی 83 فێرناندۆ تۆرێس توانی گۆڵێك تۆمار بكات و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ بۆ تیپه‌كه‌ی نزیك بكاته‌وه‌.

به‌ڵام له‌ خوله‌كی 91 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ رۆدریگۆ هه‌ژمار كرد و هه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ توانی گۆڵی سێیه‌م و كۆتایی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار بكات، به‌م ئه‌نجامه‌ و به‌ 3-1 گۆڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یاری كلاسیكۆدا شكستی خوارد.

یانه‌ی ریال مه‌درید به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 25 به‌رز كرده‌وه‌ و پێشه‌نگی یانه‌كانی خولی ئیسپانیای له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ 22 خاڵی هه‌یه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.