Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:48

د. كه‌مال كه‌ركووكی: تاقمی خیانەتکارانی 16ـی ئۆکتۆبەر فەرمانی لێدانی پێشمەرگەیان پێ درابوو

Suhail tahir
100%

له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مژار، د. كه‌مال كه‌ركووكی، سەرۆکی ئەنجوومـەنی سەرکردایەتی (کەرکووک - گـەرمیان)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌  16ـی ئۆكتۆبه‌ر؛ لووتكه‌ی خیانه‌ت ڕایگه‌یاند: له‌ ئاكامی ئه‌و خیانه‌تەی تاقمێک له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان کردی، سه‌ره‌خۆشی له‌ قوربانییانی سه‌ربه‌رز ده‌كه‌م، ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین ساڵیادی ئەو ڕۆژەیە‌، گشت ده‌ستكه‌وتی كورد كه‌وته‌ به‌ر ئه‌گه‌ری له‌ ناوچوون، ئه‌گه‌ر ڕۆڵی سه‌رۆک بارزانی نه‌بووایه‌، ئه‌و تاقمه‌ به‌ هه‌موو عەقڵی پوچیان چاره‌نووسی كوردییان خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و تاقمه‌ ڕێككه‌وتنیان ئیمزا کردبوو كه‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ڕاده‌ستی دوژمن بكه‌ن، ئێستاش زه‌لیل و ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌مێكیان نییه‌، هەروەها ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ره‌كی كردبوو ناوچه‌ كوردستانییه‌كانیان ڕاده‌ستی دوژمن بکەن. جەختی کردەوە کە خەڵکی کوردستان نەفرەت لە خیانەتکاران دەکەن.

د. كه‌مال كه‌ركووكی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و تاقمه‌ خیانه‌تكاره‌ كه‌رامه‌تیان ده‌ست نه‌كه‌وت، به‌ڵام هه‌ندێک پاره‌یان ده‌ستكه‌وت و ماڵی دونیایان ده‌ستكه‌وت.

ئه‌وه‌شی گوت كه‌ ئه‌و دانیشتنه‌ی دووكان و ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی هیچ ئاكامێكی نه‌بوو و خیانه‌تیان كرد، چونكه‌ پێشتر ژێربه‌ژێر ڕێکكه‌وتبوون لەسەر ئەوەی خاكی كوردستان بفرۆشن.

گوتیشی كه‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌بوو ئه‌گریا، له‌سه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ی كه‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی فه‌رمانیان به‌ كشانه‌وه‌یان دەدا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و تاقمه‌ ته‌نانه‌ت فه‌رمانی لێدانی پێشمه‌رگه‌یان پێدرابوو، ئه‌و خیانه‌ته‌ به‌ پشتیوانی و هاندانی وڵاتێكی هه‌رێمی ئه‌نجام درا.

د. کەمال کەرکووکی ئاماژەی بەوەش دا كه‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پڕۆسه‌یه‌كی ڕاست و سه‌ركه‌وتوو بوو، هیچ په‌یوه‌ندی به‌و خیانه‌ته‌وه‌ نه‌بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.