Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:27

"هەناری هەڵەبجە ئێستا وەکو بڕاندێکی کوردی هەناردەی بازاڕەکانی ئیمارات دەکرێت"

کوردستان TV
100%

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی 10ـی 2022 لەگەڵ تیمێکی پسپۆری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی لێژنەی تایبەتمەندی وەزارەت، کە پێکهاتووە لە ڕاوێژکاران و بەرێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت، کە هاوبەشبوون لە ئامادەکردنی (پۆلیسی پەیپەری) نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ ڕاوێژکارانی ووڵاتی هۆڵەندا، بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ تیمێکی پسپۆری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە و تاوتوێی چەندین بواری گرنگی کشتوکاڵی کرا.

لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە تاوتوێی ئەم بابەتانە کرا:-

- پڕۆسەی بەبازاڕکردن و بەبڕاندکردنی بەروبوومە ناوخۆیەکان کە بۆ ئەمساڵ بەرهەمی هەناری هەڵەبجە، وەکو بڕاندێکی کوردی دەگاتە بازاڕەکانی ئیمارات و ئێستا ئامادەکارییەکان لەڕووی کوالێتی و لۆجستی ئامادەکراون، بۆ دەستپێکردنی ئەم هەنگاوە گرنگە .

- گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنیەتی پەسندکردنی پۆلیسی پەیپەرەکەی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و حکوومەتی هۆڵەندا، بۆ ئەوەی کە خاڵ و بڕگە و ماددەکانی دوای پەسندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

- لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی زەویوزار، بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ڕۆتین کەم بکرێتەوە لەبەردەمی جوتیاران و وەبەرهێنەران و خاوەنی پڕۆژەکان، لە کاتێک دەیانەوێ سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

 - لە کۆتایدا باسی بابەتی بەبازاڕکردنی بەروبومە کشتوکاڵییەکان و ڕێکخستنەوەی شێوازی ڕێنمایی کشتوکاڵی و هاوکاریکردنی جوتیارانمان کرد، لە چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کشتوکاڵی بەمەبەستی نوێکاری و پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.