Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 00:00

مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر دیارنه‌مانی 3.7 ترلیۆن دینار‌ه‌كه‌: زانیاری و به‌ڵگه‌مان داوه‌ته‌‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ پێشتر زانیارییان له‌سه‌ر دیارنه‌مانی ئه‌و 3.7 ترلیۆن دینار‌ه‌ی ده‌سته‌ی باج هه‌بووه‌ و به‌ڵگه‌كانیشیان دابووه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌سته‌ی باج له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ له‌ بانكی ڕافیده‌ین ئه‌نجامدراوه‌، پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ بكه‌ین كه‌ هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بوون له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌نده‌ڵه‌ییه گه‌وره‌یه‌‌ و خراپ به‌كارهێنانی سامانی گشتی وڵات.

جه‌ختیشی كردنه‌وه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ له‌ سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی زیاتره‌ و ساڵانی پێشتریش ئه‌نجامدراوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر گوتیشی: حكوومه‌ته‌كه‌م چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی ئاشكرا كردبوو و به‌ڵگه‌كانیشی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردبوو و ئه‌وانیش به‌ هاوكاری دادگاكان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌نگاوی باشیان بڕی بوو.

مسته‌فا كازمی له‌ تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: حكوومه‌ته‌كه‌م كاری زۆری بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و لێپێچینه‌وه‌یان كرد و پابه‌ندیشه‌ له‌ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان و خستنه‌ڕووی به‌دواداچوونه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌‌ بناسێت كه‌ مافه‌كانیان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنا.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌سته‌ی باج له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرای كرد كه‌ بریتی بوو له‌ دیارنه‌مانی 3.7 ترلیۆن دینار‌ له‌نێو ده‌سته‌كه‌دا، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دۆسییه‌ی ئه‌م دزی و گه‌نده‌ڵییه‌ ڕێكخراوه‌ ئێستا له‌ دادگه‌یه‌ و چه‌ند به‌رپرسێكیش له‌م دۆسییه‌دا تێوه‌گڵاون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.