ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی بالای پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر سیسته‌می پریپه‌ید ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه سیسته‌مه‌كه هاوشێوه‌ی كارتی مۆبایله و بایی چه‌ند كاره‌بات پێویست بێت ئه‌وه‌نده كارت ده‌كڕیت.
عه‌لی ئیسماعیل ئه‌ندامی لیژنه‌ی بالای پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك ڕایگه‌یاند: لە سیستەمی پریپەید كارەبا 24 كاتژمێرییە و نرخەکەشی وەک خۆیەتی، تەنیا شێوازی پارەدانەكە دەگۆڕێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا لە چەند شوێنێكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی سیستەمی پریپەیدەوە، کارەبای 24 كاتژمێری هەیە، لەوانە بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆك كە شوێنی بازرگانین، لەگەڵ هاوبەشی ماڵان لە ئەڤرۆ ستی لە پارێزگای دهۆك.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سیستەمی پریپەید هاوشێوەی كارتی مۆبایلە، بایی چەند كارەبات پێوێست بێت ئەوەندە كارت دەكڕیت، بۆ بەكارهێنانەكەشی دەوەستێتە سەر هاوبەشی كارەبا، بیەوێت زیادەڕۆیی تێدا بكات یان بیەوێت دەستی پێوە بگرێت.
عه‌لی ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لەو شوێنانەی کە ئێستا بە سیستەمی پریپەید کارەبایان پێ دەدرێت، خەڵكەكە لە سیستەمەكە رازین و كێشەیان نییە.
"ئەم سیستەمە سەرەڕای باشترکردنی دۆخی کارەبا، بارگرانی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی 400% کەم دەکاتەوه" ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك وای گوت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار پێوەری زیرەك بەستراون و پرۆسەكە لە قۆناخی كۆتایی دایە.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 356 هاوبەشی کارەبا بە سیستەمی پریپەیدەوە بەستراون و چالاكکراون و كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.