یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌یان، ئاشكرای كرد كه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره سوورییهكهیان (نزار مه‌حرووس) قبووڵ كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: بە شێوەیەکی فەرمی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی راهێنەری سووری کاپتن (نزار مەحرووس) و ستافەکەی لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەکەمان قبوڵ کرا.
ڕاشیگه‌یاند: دەستەی کارگێڕی یانەکەمان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی کاپتن (نزار مەحرووس) و ستافەکەی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کە ئەرکی ڕاهێنانی تیپی تۆپی پێی یانەکەمانیان لە خولی نایابی عێراق لە ئەستۆ گرتبوو.
نزار مه‌حرووس ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر كردبوو به هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له خولی نایابی عێراق و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هانده‌ران به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كان.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق له دوو یاریی ڕابردوودا شكستی خواردبوو، له یاریی یه‌كه‌مدا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لا دۆڕابوو، له یاریی دووه‌میشدا دوێنێ شه‌موو له‌نێو یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری به گۆلێكی بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با دۆڕا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ چه‌ندان گرێبه‌ستی نوێی ئه‌نجامدابوو و به‌هێنانی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك ئامانجی ئه‌وه‌بوو پله‌كانی پێشوه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی عێراق به‌ده‌ستبێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.