پارتی ئازادی كوردستان ئهمڕۆ یهكشهم ڕهتی كردهوه ئهوهی له ئێران دهستگیركرابێت ئهندامێكی سهركردایهتی پارتهكهیان بێت و ڕایگهیاند كه ئهوهی دهستگیركراوه له ساڵی 2017وه پهیوهندی به پارتهكهیانهوه نهماوه.
كۆمیتهی ڕاگهیاند پارتی ئازادی كوردستان بڵاوی كردهوه: مەکینەی درۆ و چەواشەکاریی تاران ڕایگەیاندووە کە موسلیم شاهمورادی ناسراو بە (هەڵۆ ڕەمشتی) لەلایان پارتی ئازادیی کوردستانەوە بۆ چالاکی چووەتەوە ئێران و دەستگیر کراوە.
بڵاویشی كردهوه: پارتی ئازادیی کوردستان ئەو بانگەشەیەی تاران بەدرۆ دەخاتەوە و ڕایدەگەیەنێ کە موسلیم شاهمورادی (هەڵۆ ڕەمشتی) لە ساڵی 2017ەوە بە یەکجاریی دەستی لە پێشمەرگایەتی و ئەندامەتیی پارتی ئازادیی کوردستان و هەموو هەڵسوڕانێکی سیاسیی هەڵگرتبوو و لە هەرێمی کوردستان خۆی بۆ ژیانی تایبەتیی تەرخان کرد بوو.
ئاماژهی بهوهش دا: دەستگیرکردنی ناوبراویش لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو لە هەوڵی گەیشتن بە تورکیا و دەرچوون بۆ وڵاتێکی ئهوروپا بووە، بۆیە نە بانگەشە و چەواشەکارییەکانی تاران و نە ناچارکردنی ئەو زیندانییە بە دانپێدانان بە شتی نەبوودا، هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕێت.
جهختیشی كردهوه كه پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای بەدواداچوون بۆ چۆنییەتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە، داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات بە گوشار خستنەسەر ئێران، ڕێگه لەوە بگرن ڕۆڵەیەکی کوردی دابڕاو لە هەر چالاکی و ڕێکخستنێکی سیاسی بکرێتە قوربانی هێندێک مەبەستی پیلانگێڕانەی ڕێژیمی درۆ و چەواشە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.