Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:21

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ دووشەممە 17ـی 10ـی 2022 به به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سووته‌مه‌نی له‌نێو كۆگەكانی ئه‌مه‌ریكادا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ ڕێژه‌ی 0.73% به‌رزبووه‌وه‌، واته‌ هه‌ر به‌رمیلێک 67 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و گه‌یشته‌ 92.30 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 61 سه‌نتی هاته‌سه‌ر كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.61% و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێ ئه‌مجۆره‌ی نه‌وت به‌ 86.22 دۆلاره‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.