Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:30

حکوومەتی ھەرێم: بەردەوام دەبین لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندنی بۆ کوڕ و کچی شەھیدان و جینۆسایدکراوان

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کرێی خوێندن بۆ کوڕ و کچی شەھیدان خەرج دەکات و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێ، ھەر کوڕ و کچێکی شەھید دەیەوێ لە زانکۆی ئەھلی درێژە بەخوێندن بدات کرێی خوێندنی بۆ خەرج دەکرێت.

حاکم عادل، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: حکوومەتی ھەرێم لە رێگەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان بەردەوام دەبێت لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندنی بۆ کوڕ و کچی سەربەرزی شەھیدان و جینۆسایدکراوان، بۆ ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو ھەر کوڕ و کچێکی شەھید بیەوێت بە پارە درێژە بە خوێندن بدات ئەوە لەلایەن وەزارەتەوە کرێی خوێندنی بۆ خەرج دەکرێت و لەسەر ئەرکی حکوومەت کرێی بۆ خەرج دەکرێت".

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان گوتیشی: چەند مەرجێک دیاریکراون بۆ خەرجکردنی کرێی خوێندن لەوانەش دەبێت قوتابی کوڕ یان کچی شەھید بێت و مەرجەکانی خوێندن لەو زانکۆ یان پەیمانگایە بیگرێتەوە دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سنووری خۆی نووسراوی پشتگیری بۆ زانکۆکە دەکرێت و کرێکە دەکەوێتە سەر حکوومەت.

حاکم عادل ڕوونیکردەوە: ساڵانی رابردووش وەزارەت بەردەوام بووە لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندن و لە ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی کوڕ و کچی شەھید لە زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درێژە بە خوێندن دەدەن و ئەمساڵ قۆناغێکی دیکەش دەچنە پاڵ ئەوانەی ساڵانی رابردوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.