Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:15

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ شاری سنه‌ 2 برا و خوشكێك ده‌ستگیرده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری سنە، بە ناوەکانی ڕادا فاتیحی، ڕامین فاتیحی و وریا فاتیحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراون چارەنووسیان نادیارە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕادا فاتیحی ڕۆژی هەینی 14 ى 10 ى 2022، و ڕامین فاتیحی و وریا فاتیحی ڕۆژی پێنجشەممە13 ى ئۆكتۆبه‌ر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون.

دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو 3 خوشک و برایە، بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەیان لە ناوەندە ئەمنیی و پەیوەندیدارەکان لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەم سێ هاووڵاتییە بێ ئەنجام ماوەتەوە و ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە پێدانی هەر چەشنە زانیارییەک خۆ دەبوێرن.


بە پشتبەستن بەو ئامارانەوە کە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراون، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 500 هاووڵاتی تەنیا لە شاری سنە دەستبەسەرکراون، کە ناسنامەی 110 کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.