Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:14

بۆندسلیگا.. یانەی بایرن میونشن بە ئەنجامی 5-0 لە یانەی فرایبۆرگی بردەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی یاری کۆتایی هەفتەی دەیەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا)دا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی فرایبۆرگی کرد.

بایرن میونشن هەر لە دەستپێکی یارییەکەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لە خولەکی 13دا، یاریزان سێرگ گنابری گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکە تۆمار کرد و دواتر لە خولەکی 33دا، یاریزان ئێریک ماکسیم چوپۆ مۆتینگ گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی 52دا، یاریزان لێرۆی سانێ گۆڵی سێیەمی بۆ بایەرن میونشن تۆمار کرد و لە خولەکی 55دا، یاریزان سادیۆ مانێ و لە خولەکی 80دا، یاریزان مارسێل سابیتزەر گۆڵی چوارەم و پێنجەمیان بۆ یانەکە تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٥-٠ کۆتایی هات.

بەم سەرکەوتنەش، بایرن میونشن ژمارەی خاڵەکانی بۆ 19 خاڵ بەرزکردەووە و لە دوای یانەی ئونیۆن بەرلین، بە چوار خاڵ لە ریزبەندی دووەمی یانە ئەڵمانییەکاندا دێت.

لە بەرامبەریشدا یانەی فرایبۆرگ بۆ جاری دووەم لەم وەرزەدا، رووبەڕووی شکست بووەوە و بەم هۆیەشەوە ژمارەی خاڵەکانی لە 18 خاڵدا و لە ریزبەندی سێیەمدا مایەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.