ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیڵ و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، نەیمار داسیلڤا بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەبەردەم دادگای هەرێمی كەتەلۆنیا لە ئیسپانیا ئامادە دەبێت.
لەمبارەیەوە رادیۆی مۆنتی كارلۆ بڵاویكردۆتەوە، نەیمار بەتۆمەتی فێلكردن لەگرێبەستی گواستنەوەی لەریزەكانی یانەی سانتۆسی بەرازیلی بۆ ریزی یانەی بارسێلۆنا لەهاوینی دوو هەزارو سێزدە رووبەرووی لێكۆلینەوە دەكرێتەوە، بۆیە لەئەگەری سەلماندنی ئەو تۆمەتە لەسەر نەیمار، ئەوا پێویستە ئەم یاریزانە بەرازیلیە سزای دوو ساڵ زیندانیکردن و بری پێ بژاردنی دە ملیۆن یۆرۆی بەسەر بسەپێت.
بۆ ئەم مەبەستە چاوەروان دەكرێت رۆژی دووشەممە نەیمار بەشێوەیەكی فەرمی لەبەردەم دادگای لێكۆلینەوە لەهەرێمی كەتەلۆنیا ئامادەبێت لەپێناو وەرگرتنی قسەی ناوبراو و لێكۆلینەوە لەگەڵیدا.
نەیمار داسیلڤا لەبەردەم دادگای هەرێمی كەتەلۆنیا ئامادە دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.