Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:31

بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لە بەریتانیا بخوێنن؛ خوێندنی باڵا 50 کورسی خوێندن ڕادەگەیەنێ

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 10ـی 2022  ژمارەیەک کورسى خوێندنى دکتۆرای لە چوارچێوەى بەرنامەى (Imperial College London- UK) ڕاگەیاند.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان ڕایگەیان: سەرجەم مامۆستایانی سەر بە وەزارەتەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە زانکۆی (Imperial College London- UK) (50) کورسی خوێندنى بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى دکتۆرا بۆ ساڵى ئەکادیمی (2023- 2024) بە ناونیشانی (Presidential Funded PhD Scholarships) ڕاگەیاند.

هەلی بەدەستهێنانی کورسی خوێندن لە کۆلێژەکە مەرجدارە و خوێندنی باڵا مەرجەکانی ئاشکرا کردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە هەر مامۆستایەک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە و ئارەزووی خوێندن لەم زانکۆیە دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم بەستەرەى خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:-

https://www.scholarshipsads.com/fully-funded-phd.../

مەرجەکان:

1. پێشکەشکار دەبێت هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بێت.

2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، جگە لەو بەڕێزانەی کە بڕوانامەی ماستەرەکەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە ببن، کە کاتی خۆی واژۆیان کردوە.

3. ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک دیکە جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

4. داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتە ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.)

5. کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

6. کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن زانکۆی ناوبراو پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە بکەن.

وەزارەتی خوێدنی باڵا لە ئاگادارییەکەدا چەند تێبینییەکی خستووەتەڕوو کە ئەمانەن:-

- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی وێبسایتى سەرەکی سکۆلەرشیپەکە دەبێت.

- کاندیدی سەرکەوتوو دوای بە دەستهێنانی سکۆلەرشیپەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکات بۆ پرۆسێسکردنی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن.

- هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

- تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.