Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:17

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی قۆناغی یەکەمی گۆڕینی بۆڕیی ئیفراز سێی هەولێر دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%


قۆناغی یەکەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆڕیی ئیفراز سێی هەولێر کە ئاوی خواردنەوە بۆ ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر دابین دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی ئۆکتۆبەری 2022 چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ، دەکەوێتە باکووری هەولێر و نزیکەی 40%ـی ئاوی شاری هەولێر دابین دەکات. لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کۆنییەوە چەند جارێک شکا و چاککرایەوە، بۆیە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بە مەبەستی لە ڕەگەوە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، ئەمساڵ بڕیاردرا بە تەواوی بگۆڕدرێت. پێشتریش ساسان، عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر پرۆژەكە، ڕایگەیاند لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەزووترین كات پرۆژەكە جێبەجێ دەكرێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە لێدوانێكدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندووە: ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆڕی ئیفراز ٣ـی هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. قۆناغی یەکەمی ئەو پرۆژەیە درێژییەکەی دوو هەزار و 750 مەترە و تێچووی گۆڕینی چوار ملیار و 650 ملیۆن دینارە.
درێژیی بۆڕیی ئیفراز سێی هەولێر، 11 کیلۆمەترە. بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ هەروەها رایگەیاند کۆی تێچووی گۆڕینی تەواوی ئەو بۆڕییە 21 ملیار دینارە. ماوەی دیاریکراو بۆ تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەش وەک کۆمپانیای جێبەجێکار پێی راسپێردراوە، 110 بۆ 120 ڕۆژە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.