Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:21

کفری؛ باوکێک كچەكەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 10ـی 2022 لە قەزای كفری باوكێک تەقەی لە كچەكەی خۆی كرد و كوشتی.

پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین: كچێک بەناوی ئیمان ئەحمەد شكور، تەمەنی 15 ساڵ بووە، ئەمڕۆ لەلایەن باوكییەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە، دواتر بكوژەكە هەڵاتووە.

سەبارەت بە هۆکاری کوشتەنەکەشی ڕاشیگەیاند: هۆکاری كوشتنەكە دەگەڕێتەوە بۆ ناكۆكیی نێوان دایک و باوكی كچەكە، بەهۆی ئەوەی لەیەكتر جیابوونەتەوە و كچەكە لەگەڵ دایكی ژیاوە، باوكی هەوڵیداوە بیباتە لای خۆی و بەهۆی قایلنەبوونی كچەكەوە، باوكی بە دەمانچە تەقەی لێ كردووە و كوشتوویەتی.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە تەرمی كچەكە لە نەخۆشخانەی كفری-یە و بڕیارە پاش كەمێكی دیكە ڕەوانەی پزیشكیی دادیی كەلار بكرێت و هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.