Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:23

دیكیمبی مۆتۆمبۆ نەشتەرگەری شێرپەنجەی مێشكی ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

یەكگرتووی خولی پیشەگەرانی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، ئەستێرەی پێشووی خولی پیشەگەرانی ئەمەریكا دیكیمبی مۆتۆمبۆ لەولایەتی ئەتلەنتا نەشتەرگەری شێرپەنجەی مێشكی ئەنجام داوە.
 مۆتۆمبۆ بۆماوەی چەندین ساڵ یەكێكبوو لەبالێۆزی خولی باسكەی ئەمەریكا، لەماوەی رابردوو ئاهەنگێكی رێزلێنانی بۆ ئەنجام درا و ناوی خرایە ناو هۆڵی ناوبانگەکانی سپرینگفیڵدەوە.
 هەروەها بەشداری دوو یاری خولەکەی کرد كە لە شاری سایتامای وڵاتی ژاپۆن بەرێوەچوو، موتۆمبۆی تەمەن پەنجاو شەش ساڵان بەڕەچەڵەك خەڵكی كۆنگۆیە و بۆ ماوەی هەژدە وەرز وەك یاریزان لەخولی باسكەی پیشگەرانی ئەمەریكا ناسراو بەئێن بی ئەی یاری ئەنجام داوە، لەم ماوەیەدا یاری بۆ هەریەك لەتیپی یانەكانی دێنڤەر، ئەتلەنتا، هیوستن، ڤیلادلڤیا، نیویۆرک و نیوجرسی نێتس کردووە، كاروانی وەرزی ئەم یاریزانە لەوەرزی دوو هەزارو هەشت بۆ دوو هەزارو نۆ بەكۆتاهات، دواتر رووی لەكاری رێكخراوەكانی خێرخوازی كردوب ۆ ماوەیەكی لەگەڵ رێكخراوە خێرخوازیەكان چەندین كارو چالاكی ئەنجام داوە.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.