Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:29

دوو تیرۆریست لە بەغدا دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای بەغدا راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی لیوای 22 سەربە فیرقەی شەشی پیادە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی ئەلبو میتعەب باکووری بەغدا، دوو تیرۆریستییان دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.