وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیاری له‌سه‌ر میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی دا و ڕایگه‌یاند كه له ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بۆ چۆنییەتی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کرد.
وەزیری سامانە سروشتییەکان داوای لە بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکانی پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان کرد پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی (20)ی ئەم مانگە بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەست پێ بکرێت.
دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەکانیش، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەكه‌دا بڕیاردرا لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزا‌کان بکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.