Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:29

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و پرۆسەی سیاسیی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاووتوێ کران.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان. جەختیش لەوە کرایەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک کە کاری لە پێشینەی خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکانی عێراق بێت بەبێ جیاوازی و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بکات لە سەر بنەمای پابەندبوون بە دەستوور و ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەی بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەنێوان لایەنەکاندا کراوە، بەتایبەتی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی ھاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و سازان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ماوەیەکی نزیک و گونجاودا کردەوە و بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەیی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاریکاری و کارئاسانییەک دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بە پرۆسەی بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرا بۆ بازاڕەکانی دەرەوە، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێ دەکات و بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەروبوومی ناوخۆیی و پشتیوانیکردنی جووتیارانی کوردستان. لەم ڕووەوە سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاريی دەیڤد هانت کونسوڵی گشتیی بەریتانیای لە هەرێمی کوردستان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.