Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:30

باڵیۆزی به‌ریتانیا: بۆردومانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان شێوازی ناسه‌قامگیری ئێرانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق له‌ میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ بۆردومانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێران شێوازی دووباره‌بوونه‌وه‌ی چالاكی ناسه‌قامگیری ئێرانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

دوای دیداره‌كه‌، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چاوم به‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وت، هاوخه‌می به‌ریتانیام دووپاتكرده‌وه‌ له‌ بوونی قوربانی مه‌ده‌نی له‌ هێرشه‌كانی 28ی ئه‌یلوول".

ڕاشیگه‌یاند "هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌م كرد كه‌ له‌و كاته‌وه‌ ڕوویانداوه‌، ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ شوازێكی دووباره‌بوونه‌وه‌ی چالاكیی ناسه‌قامگیركه‌ری ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا".

له‌ كۆتایی تویته‌كه‌دا مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "سه‌رۆك وه‌زیرانم دڵنیاكرده‌وه‌ له‌ پشتیوانی به‌ریتانیا بۆ سه‌روه‌ری و ئاسایشی هه‌موو عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.