لیژنه‌ی ڕێكخستن له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆ سه‌پاند به‌هۆی ئاژاوه‌ی هه‌ندێ له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له یاریی ڕابردووی خولی نایابی عێراق به‌رامبه‌ر یانه‌ی سناعه.
لیژنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: لیژنه‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له ژماره‌یه‌ك یاریی ڕابردووی خولی نایابی عێراق ڕوویان دا و له‌مباره‌یه‌شه‌وه بڕیاری پێوست ده‌ركرا.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌و ڕووداوانه‌ش هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له هانده‌ران بوو له یارییه‌كه‌ی نێوان زاخۆ و سناعه، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ی به ڕأپۆرته‌كانی ڕێكخه‌ری یارییه‌كه و سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانی یارییه‌كه كرد، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه كرد كه یانه‌ی سناعه پێشكه‌شی كردبوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لیژنه‌كه به تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م ڕاپۆرته‌كان، بۆی ده‌ركه‌وت كه جه‌ماوه‌ری یانه‌ی زاخۆ له‌نێو یاریگه سه‌رپێچییان كردووه و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش سزای دارایی 10 ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ بێ به‌ریكردنی هانده‌ران له‌نێو یاریگه له 3 یاریی داهاتوو له‌نێو یاریگه‌ی زاخۆ.
لیژنه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ سزاكان قورس‌تر ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.