Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:28

ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك ڕووی دا.. كوژرا و بریندار هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ گوندێكی سنووری شاری كه‌ركووك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ منداڵ بوونه‌ قوربانی.

ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌م له‌ گوندی عه‌دیله‌ سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی یایچی له‌ سنووری‌ شاری كه‌ركووك بۆمبێكی چێنراو به‌ده‌ستی چه‌ند منداڵێك ته‌قییه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێنراوه‌كه‌ دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و یه‌كێكی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێنراوه‌كه‌ له‌ كاتێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ منداڵه‌كان یارییان پێ كردووه‌ و دواتریش پێیان ته‌قیوه‌ته‌وه‌.‌

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌رمی دوو منداڵه‌كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها برینداره‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری.

هه‌ڵۆ جه‌باری / كه‌ركووك

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.