ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەم لە هۆڵى پێشەواى هەولێرى پایتەخت، ڕێورەسمى یادى یۆبیلى زێڕین (50 ساڵە)ى دامەزراندنى کۆمەڵەى هونەر و وێژەى کوردى بەڕێوەچوو.
ڕێوڕهسمهكه به ئامادهبوونی د. پشتیوان سادق نوێنەرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و مەلا مستەفا مسعود بارزانی و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و د. سالار عوسمان بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و نەقیبى سەندیکاى هونەرمەندان و ژمارەیەکى تر لە شانۆکار و هونەرمەندان و نووسەر و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران بهڕێوهچوو
ههر له ڕێوڕهسمهكهدا لەلایەن هەریەک لە نوێنەرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و مەلامستەفا مسعود بارزانی و پارێزگارى هەولێر و نەقیبى سەندیکاى هونەرمەندان و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەندان، خەڵاتى زێڕینى کۆمەڵە و قەڵغانى کۆمەڵە لەبەرامبەر هەوڵ و ماندوبوون و خزمەتکردنى هونەرى، پێشکەش بە ژمارەیەک لە هونەرمەندان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.