كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ئاشكرای كرد كه حكوومه‌تی ئێران بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزای له‌سه‌ر هاووڵاتییانی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و بڕیاره‌كه‌ش له دهوازهكهیان خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
عه‌باس ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ڕایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزای له‌سه‌ر هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرت و بڕیاره‌كه‌ش ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ده‌روازه‌ی پهروێزاخان خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئاگاداری هەموو هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكهینهوه کە لە ئێستادا بەبێ ڤیزا و تەنیا بە مەرجی هەبوونی پاسپۆرت (24) کاتژمێر لە بنکەی نشینگەی پەروێزخان مامەڵەی ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانە ڕایی دەکرێت کە سەردانی وڵاتی ئێران ده‌کەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بڕیارەكه ئەو شۆفێرانەش دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە تانکەر پاشماوەی نەوت بۆ وڵاتی ئێران دەگوازنەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه لەمەودوا ئەوانیش دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا بارەکانیان ببەن بۆ وڵاتی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.