نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له تویتێكدا هه‌موو ئه‌و كار و پڕۆژانه‌ی خسته‌ڕوو كه عێراق به ملیاره‌ها دۆلاره دزراوه‌كه پێی ده‌كرێت.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌سته‌ی باجی له وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرای كردبوو كه بریتی بوو له دیارنه‌مانی 2.5 ملیار دۆلار له‌نێو بانكی ڕافیده‌ین، جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ئه‌م دۆسییه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵییه ڕێكخراوه و ئێستا له دادگه‌یه و چه‌ند به‌رپرسێكیش له‌م دۆسییه‌دا تێوه‌گڵاون.
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند: عێراق به‌و ملیاره‌ها دۆلاره دزراوه وه‌به‌رهێنانی له قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، وزه، ئاو، ڕێگه‌وبان و زۆر شتی تریشی پێ ده‌كرێ.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م پاره وه‌رگرنه‌وه و بیده‌نه‌وه به خاوه‌نه شه‌رعییه‌كانی.
پلاسخارت داواشی له هه‌موولایه‌ك كرد پشتگیری حكوومه‌تی عیراق بكه‌ن له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا و پارێزبه‌ندی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ن كه ڕاستییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ن.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕایگه‌یاند: حكوومه‌ت چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی ئاشكرا كردبوو و به‌ڵگه‌كانیشی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردبوو و ئه‌وانیش به هاوكاری دادگاكان له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا هه‌نگاوی باشیان بڕیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.