Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:03

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات كاركردن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك بووه‌ستێنرێت

کوردستان TV
100%

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م داوای‌ له‌ وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ ئیتحادی كرد كاره‌كانی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ كه‌ركووك بووه‌ستێنێت، به‌هۆی‌ بوونی‌ گومانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له ‌پرۆژه‌كه‌ و كێشه‌ی‌ ئه‌منی‌ و ئاسته‌نگی‌ ئیداری‌ و هونه‌ری‌ تیایدا.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ بەیاننامه‌یه‌كیدا به‌رپرسیارێتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ كه‌ركووك و به‌و خێراییه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فرۆكه‌وانی‌ مه‌ده‌نی‌ و وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وە و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كه‌ بێ ره‌چاوكردنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسییه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هونه‌ری‌ و ته‌كنیكییه‌كان، فرۆكه‌خانه‌كه‌یان كردۆته‌وه‌ .

شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی‌ له ‌گرینگی‌ پرۆژه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ كه‌ركووك كرده‌وه‌ كه‌ دەبوو پێش پارێزگاكانی‌ تر بكرێته‌وه‌ وه‌ك ماف و شایسته‌یه‌ك بۆ رۆڵه‌كانی‌ پارێزگاکە، وێڕای‌ سوودی ئابووری‌ و دارایی‌ و ره‌خساندنی‌ هه‌لی‌ كار پشتیوانی‌ ئابووری و داراییەکانی جولەی بازرگانی‌ لە پارێزگای‌ كه‌ركووك .

ڕاشیگەیاند: پشتیوانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كانین له‌ پارێزگای كه‌ركووك، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ گومانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر رێوشوێنی‌ خۆپارێزی‌ و تایبه‌ت به‌ لایه‌نی‌ ئه‌منی‌ و دۆسییه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ یه‌كلابكرێته‌وه‌ و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌توانرێت کارکردن سه‌رله‌نوێ‌ لە فرۆكه‌خانه‌ی‌ كه‌ركووك دەست پێ بکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.