وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و نرخه بڵاوكرده‌وه كه دیاریكراوه به‌رامبه‌ر دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەروەكو بەڵێنی دابوو لە (20)ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكرنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 100 هەزار دینار پێ دەدرێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئەم نرخە بە ڕێژەی لە 65% لەلایەن حكوومەتەوە پاڵپشتی كراوە و هاووڵاتییان ته‌نیا لە 35٪ی نرخه‌كه ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هەر كاتێك حکوومەتی فیدراڵ نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێریت، بە نرخەکەی ئەوان بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت و بەو نرخەی بۆ هاووڵاتيیانى كوردستان دەستنيشان دەكرێت لەلايەن حكوومەتى فيدراڵەوە.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌باره‌ت به میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی ڕایگه‌یاندبوو كه له ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌كه‌ن و سه‌ره‌تاش له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیکراو دابه‌ش ده‌كرێ. جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەکان، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان نەوته‌كه دابه‌ش ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.