Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:24

كه‌ریم به‌نزیما خه‌ڵاتی باڵۆن دۆڕی برده‌وه‌

کوردستان TV
100%

كه‌ریم به‌نزیمای هێرشبه‌ری فڕه‌نسی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆڕی برده‌وه‌ و به‌ باشترین یاریزانی 2021-2022ی جیهان ده‌ستنیشان كرا.

گۆڤاری فڕانس فوتباڵی فڕه‌نسی خه‌ڵاتی ئه‌مشه‌و دووشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵاتی باڵۆن دۆڕی 2021-2022ی به‌خشییه‌ كه‌ریم به‌نزیما.

خه‌ڵاته‌كه‌ له‌لایه‌ن زێنه‌دین زێدانی ئه‌فسانه‌ی پێشووی فڕه‌نسا و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ شاری پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا به‌خشرایه‌ كه‌ریم به‌نزیما.

خه‌ڵاته‌كانی تری ئه‌مساڵی گۆڤاری فڕانس فوتباڵی فڕه‌نسی بریتی بوون له‌:-

گاڤی – ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پێ درا.

سادیۆ مانێ – ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی خه‌ڵاتی سوقڕاتی خێرخوازی پێدرا.

ئه‌لێكسیا پوتێیاس - یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ خه‌ڵات باڵۆن دۆڕی ئافره‌تانی وه‌ك باشترین یاریزان پێ به‌خشرا.

رۆبێرت لیڤاندۆفیسكی – هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ خه‌ڵاتی گێرد مۆله‌ر وه‌ك باشترین گۆڵكاری جیهان بۆ وه‌رزی 2022 پێ به‌خشرا.

تیبۆ كۆرتوا – گۆڵپارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهانی پێ به‌خشرا.

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی – خه‌ڵاتی باشترین یانه‌ی جیهانی پێ به‌خشرا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.