Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:30

ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند "حه‌مه‌ هاشم" چوارچێوه‌ی تاڵ نمایش ده‌كات

کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 18-10-2022 كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی له‌ گه‌له‌ری میدیا له‌ شاری هه‌ولێر پیشانگایه‌كی هونه‌ری له‌ ژێر ناونیشانی (چوارچێوه‌ی تاڵ) بۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار حه‌مه‌ هاشم ده‌كرێته‌وه‌ .
پیشانگاكه‌ ،به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر رێكده‌خرێت. 
حه‌مه‌ هاشم، یه‌كێكه‌ له‌و شێوه‌كاره‌ كوردانه‌ی‌ خاوه‌نی‌ رێچكه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆیه‌تی‌  ،تائێستا زیاتر له‌ 15 پێشه‌نگای تایبه‌تی له‌ كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ هاوكات نووسه‌ری كتێبه‌كانی "ڤانكوخ و رۆدان و هونه‌ری ئه‌بستراكت"ه‌..
جێگای باسه‌ ئه‌م پیشانگایه‌ له‌ 18-10 تاكو 25-10 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.