Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:47

كەناڵی سی ئێن ئێن: رژێمی ئێران ناتوانێ نەوەی گەنج ملكەچ بكات

منداڵانی قوتابخانەكان بە ئاستێكی بێ وێنە ناڕەزایەتی دەردەبڕن كە ڕەنگە كۆنتڕۆڵكردنی قورس بێت
کوردستان TV
100%

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی سی ئێن ئێن، شرۆڤەكاران دەڵێن: منداڵانی قوتابخانەكان بە ئاستێكی بێ وێنە ناڕەزایەتی دەردەبڕن كە ڕەنگە كۆنتڕۆڵكردنی قورس بێت. كەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، خۆپیشاندانی جەماوەری زیاتر دەبێت و منداڵانی قوتابخانەكانیش بەشداری تێدا دەكەن.
لەوبارەیەوە تارا سپێهریفار، لێكۆڵەری باڵای بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە هیومان ڕایتس وۆچ گوتی: چینێكی دیكە (لە خۆپێشاندانەكان) هەیە، ئەویش ئەو ناڕەزایەتیانەیە كە لە قوتابخانەكاندا دەیبینین .
هەروەها یوسف نووری، وەزیری پەروەردەی ئێران لە وتووێژێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەكی ئێرانی، هەفتەی ڕابردوو دانی بەوەدانا كە قوتابیانی قوتابخانەكان لە ئێستاوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و حكومەتیش وەڵامی دەداتەوە بە دەستبەسەركردنیان و ناردنیان بۆ دامەزراوەكانی تەندروستی دەروونی.
لەوبارەیەوە حسێن ڕەئیسی پارێزەری مافی مرۆڤی ئێرانی، مامۆستای یاریدەدەر لە زانكۆی كارلتۆن لە ئۆتاوا، گوتی: دامەزراوەكانی تەندروستی دەروونی وەك ناوەندەكانی دەستبەسەركردن بەكاردەهێندرێن .
ڕەئیسی بە سی ئێن ئێنی گوتووە: ئەوان پاڵپشتی دەروونی پێشكەش بە منداڵەكان ناكەن، ئەوان "مێشكیان دەشۆن"، زۆرجار هەڕەشەیان لێدەكەن.
لە كاتێكدا وەزیری ئێران ئاماژەی بەوە نەكردووە كە تا ئێستا چەند قوتابی دەستبەسەر كراون، بەڵام شارەزایان دەڵێن: ژمارەیەكی زۆری منداڵ لە مەترسیدان؛ چونكە ژماریەكی زۆری گەنجان تاڕادەیەكی بەشداری لە خۆپیشاندانەكان دەكەن.
هەروەها گروپە مافخوازەكان دەڵێن: سەركوتكردنی منداڵان دڕندانە بووە و حكومەت بە دەستگیركردن و توندوتیژی وەڵامی گەنجانی خۆپیشاندەری داوەتەوە.
هەفتەی رابردوو گروپە مافخوازەكان رایانگەیاند، لە نێوان 20 بۆ 30ی ئەیلولدا رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی كوژرانی لانیكەم 23 منداڵی بە بەڵگەنامە تۆماركردووە.
هەروەها ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە كە تا ئێستا لە نێوان 19ی ئەیلول بۆ 3ی تشرینی یەكەم 144 پیاو و ئافرەت و منداڵ بەدەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراون.
لەوبارەیەوە نەسیم بابەیانی، چالاكی دیار لە ڕێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە دژی ئێران گوتی: سەركوتكردنی دڕندانەی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ سەر ئەوەی كە زۆرێك لە ئێران وەك ڕاپەڕینێكی بەردەوامی جەماوەری لە دژی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی دەیبینن، هێرشێكی سەرتاسەری بۆ سەر منداڵانی ناڕازی لەخۆ گرتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.