Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:26

هەفتەی داهاتوو باران بارین شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی ئەكوا ویزەری ئەمریكی كە تایبەتە بە كەشوهەوای جیهانی، پێشبینی كردووە هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە رۆژی شەممە ،22-10-2022 باران بارین پارێزگای هەولێر بگرێتەوە.
هەروەها ماڵپەڕەكە پێشبینی كردووە كە رۆژی یەكشەممە 23-10-2022 باران بارین پارێزگای دهۆك بگرێتەوە.
هاوكات حسێن ئەسەدی، شارەزای كەشناسی عێراقی ڕایگەیاندووە كە هەفتەی داهاتوو لەڕووی كەشوهەواوە هەفتەیەكی ناجێگیرە و ئەگەری باران بارین و هەورە بروسكە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراق هەیە.

 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ سێ شەممە 18- 10- 2022

کەش/ ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت , لەناوچە شاخاووییە بەرزەکان و بەشێک لە پارێزگاى دهۆک نیمچە هەور دەبێت.

خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 15) کم/ک .

ئاراستەی با/ گۆڕاو دەبێت

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو .

مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم دەبێت .

سبەی چوارشەممە 19- 10 - 2022

کەش/ ئاسمان لەساماڵ و پەڵەهەوردەبێت , لەناوچە شاخاوویەکان نیمچە هەوردەبێت .

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 15) کم/ک .

ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت

مەوداى بینین / ( 9– 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 34 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 33 پلەى سیلیزى

دهۆک : 33 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 36 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى

سۆران : 33 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 18- 10 - 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.