لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان، پارێزگاى هەولێر بەگوژمەى (63 ملیار و 430 ملیۆن و 757 هەزار و 590 دینار) لە زۆربەى ئەو شوێنانەی کە پێویستن دەست دەکات بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى لەسەرجەم سێکتەرە جیاوازەکان بەتایبەتى ڕێگا و بان.
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه: دڵنیایی بە هاوڵاتییانى خۆشەویستى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین، لەسنوورى هەر 8 قەزایی شارەکەمان تەواوى هەوڵەکانى خۆمان خستۆتەگەڕ بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان، بەتایبەتى لەو گەڕەکە و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندانەى کە كهمترین دهستى خزمهتگوزارییان پێگهیشتووه یان لهڕابردوودا نهتوانراوه وهك پێویست خزمهتیان بكرێت.
هەولێر.. دەست بەجێبەجێکردنى (116) پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.